به یادی موحسین ڕه‌سوڵۆف
وێنه‌گر، کاریکاتۆریست و به‌ڕیوه‌به‌ری هونه‌ریی پێشانگه‌کانی وێنه‌گریی نێوخۆ و ده‌ره‌وه
ساڵی 1362 له شاری شیراز له دایک بووم و له تاران گه‌وره بووم، له شوێنێک که ئه‌وینی من به مێعماری، نیگارکێشی و وێنه‌گری پشکووت.
دوای ده‌وره‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی له تاران، بۆ په‌ره‌پێدان به خوێندن چوومه ئینگلیستان و به مه‌دڕه‌کی موهه‌ندیسیی ئێلێکترۆنیک، به هۆی هۆگریم به وڵاته‌که‌م، گه‌ڕامه‌وه. هه‌رچه‌ند له موهه‌ندیسی دا شاره‌زام، به‌ڵام له ڕاده به ده‌ر حه‌زم له هونه‌ره.
وه‌ک ئینسانێکی تامه‌زرۆی لێکۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌ند له هیچ کلاسێکی هونه‌ری دا به‌شداریم نه‌کردووه، هونه‌ر بۆته به‌شێکی گرینگ له ژیانی من.
هێنده‌ش خۆش شانس بووم که بتوانم هونه‌ره جۆراوجۆره‌کان به تاقی بکه‌مه‌وه. هونه‌ر شتێک نییه که بکرێ له ڕێگای کتێب و وتاره‌وه ته‌نانه‌ت له چه‌مکه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی بگه‌ین، به‌ڵکوو ده‌بێ ئه‌و چه‌مکانه له ده‌روون دا جێ بکه‌ینه‌وه و په‌ره‌یان پێ بده‌ین.